شه‌ڕ و پێكدادان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی برادۆست له نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا روویداوه و به پێی زانیارییه‌كان كوژرا و بریندار له هه‌ر دوولا هه‌ن.
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به ئاسمانی ناوچه‌ی برادۆستدا ده‌سوڕێنه‌وه و ناوه به ناوه ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كه‌ن، په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ شه‌ڕ و پێكدادان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی برادۆست له نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا روویداوه و به پێی زانیارییه‌كان كوژرا و بریندار له هه‌ر دوولا هه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان و ناوچه‌ی برادۆست له نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا به‌رده‌وامه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش به چڕی چه‌ند جارێك ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردووه.
پێشووتریش ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، به هۆی بۆردومان و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ره‌وشی ناوچه‌كه گۆڕاوه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی په‌كه‌كه له سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌مرۆش سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه توركیا مافی خۆیه‌تی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له خۆی دوور بكاته‌وه و ئێمه‌ش له‌و بواره‌وه هاوكاری توركیا ده‌بین.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی پارتی كرێكارانی كوردستانیش له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مرۆی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا هه‌ژده سه‌ربازی توركیا و دوو په‌كه‌كه‌ش كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.