وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له‌دوای كوشتنی كه‌سێك له‌نێو بازاڕی شارۆچكه‌ی حاجیاوا كێشه‌كه گه‌وره بوو و شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان كه‌سوكاری بكوژ و كوژراودا دروستبوو و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌سی دیكه‌ش كوژران و دووانی تر برینداربوون.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی حاجیاوازی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، به چه‌كی كڵاشینكۆف و به‌هۆی ده‌ستدڕێژی گولـلـه‌وه، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كوژرا و هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو.
رائید شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوای كوشتنی كه‌سێك له‌ناو بازاڕی حاجیاوا، كێشه‌كه په‌ره‌ی سه‌ند بۆ گوندی كڵاوسووری سه‌ر به شارۆچكه‌ی چوار قوڕنه.
وتیشی: "له‌و گونده شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان كه‌سوكاری بكوژ و كوژراوه‌كه دروستبوو، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌سی دیكه كوژران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات به‌هۆی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌وه دوو هاوڵاتی تر برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای رووداوه‌كه بكوژه‌كه كه كه‌سێكی دیاره هه‌ڵهاتووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و له هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی شه‌ڕه‌كه‌ی گوندی كڵاوسوور.
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوە کرد کە هەرسێ کوژراوەکە کەسوکاری یەکن و هی یەک بنەماڵەن، دوو کەسی دیکەشیان لێ برینداربووە و رەوانەی سلێمانی کراون، لە بنەماڵەی بکوژەکەش هیچ کەسێک نەکوژراوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد، دوو تۆمەتباریش دەستگیرکراون و ئێستا شەڕەکە کۆنترۆڵکراوە، هێزێکی زۆری دەڤەری راپەڕین براوەتە گوندەکە و پۆلیسیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.