Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:26

ڤالڤێردى یاریمان به‌رامبه‌ر بلباو ئاسان نابێت

یاریمان له‌به‌رامبه‌ر بلباو ئاسان نابێت بۆمان
کوردستان TV
100%

له‌هه‌فته‌ى بیست و نۆى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 6:15 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر ، بارسێلۆنا میواندارى ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌كات . 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڤالڤێردى راهێنه‌رى یانه‌ى بارسێلۆنا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند : 
 یاریمان له‌به‌رامبه‌ر بلباو ئاسان نابێت بۆمان  ،  بردنه‌وه‌ به‌ئاسانى به‌ده‌ست ناهێندرێ تا سێ خاڵى یاریه‌كه‌ بتوانین ده‌سته‌به‌رى بكه‌ین ، ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ ئه‌م یاریه‌ هه‌وڵ و ئامانجمان سێ خاڵى یاریه‌كه‌یه‌ كه‌هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین  
له‌باره‌ى پێكانى هه‌ردوو یاریزان  بۆسكێچ و  سوارێز  ڤالڤێردى ڕایگه‌یاند : بێ گومان یارى نه‌كردنى ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ ئێمه‌ كاریگه‌رى ده‌بێت  ، ئێمه‌ هیوامان ده‌خواست بێ گرفت ئه‌م یاریه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ین به‌ڵام پێكانى دوو یاریزانى سه‌ره‌كیمان به‌سه‌رمان كاریگه‌رى هه‌یه‌ 
له‌پرسیارى رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ى یاریان له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی  له‌به‌رامبه‌ر ڕۆما ڤاڵڤێردى راهێنه‌رى بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند :  ڕۆما یانه‌یه‌كى باش و به‌هێز و دیاره‌ پێشتریش ئه‌نجامى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید باش بووه‌  ، وه‌له‌به‌رامبه‌ر چێلسیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ بۆیه‌ یانه‌یه‌كى ئاسان نیه‌ بۆمان بتوانین به‌ئاسانى تێیدا سه‌ركه‌وین ، هه‌وڵى ئێمه‌ و كارمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م قۆناغه‌ش ببڕین به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌پێناو گه‌یشتن به‌كۆتایی یاری
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.