هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عێراق، هه‌ڵبژاردنى بۆ یاریزانانى تۆپى سه‌رمێز له‌سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان ئه‌نجامدا له‌پێناو باشترینه‌كان هه‌ڵبژێرێت بۆ بانگهێشت كردنیان به‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌كه .
له هه‌رێمى كوردستان وه‌رزشوانانى كوردستان به‌شداربوون له‌م هه‌ڵبژێردراوه‌ى عێراق به‌مه‌به‌ستى په‌یوه‌ندى كردن به‌ڕیزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، وه‌رزشوانى كورد له‌ڕیزی یانه‌ى برایه‌تى له‌شارى هه‌ولێر به‌ناوى تاریق زیاد ده‌ست نیشانكرا بۆ په‌یوه‌ندى كردنى به‌هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى سه‌رمێزى عێراق.
دوای ئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆى كرا ئاستی باش و سه‌رنج ڕاكێش بوو بۆیه ناوبراو یه‌كێك ده‌بێت له‌یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى عێراق و نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و وڵاته ده‌كات له‌پاڵه‌وانێتى ڕۆژئاوای ئاسیا كه‌بڕیاره له‌م مانگه له‌وڵاتى ئوردن به‌ڕێوه‌بچێت .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.