هونه‌رمه‌ند بورهان خۆشناو نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی (عه‌فرینگراد) بڵاو كردووه‌ته‌وه كه یه‌كێكه له تراكه‌كانی ئه‌لبوومی (نیشتمان).
شایانی باسه ئه‌لبوومی (نیشتمان) له 8 تراك پێك دێت و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و 8 تراكه، له دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز بڵاو ده‌بێته‌وه.
بورهان خۆشناو رایگه‌یاند: شیعری شاعیرانی كورد (هێمن موكریانی، عه‌بدوڵا په‌شێو، غه‌ریب پشده‌ری، ڕه‌نج سه‌نگاوی و بێبه‌ش پیرۆتی) له ئه‌لبوومه تازه‌كه‌یدا به‌كار هێناوه و خۆی ئاوازی بۆ داناون و كۆمپانیای (میلۆدی) تۆماری كردوون.
هه‌ریه‌ك له هۆگر سه‌عید، هێمن حوسێن و كاروان ڕه‌مه‌زان كاری میوزیك و سكوینسهریان كردووه و له‌لایه‌ن رۆژگار لهشكرییهوه مۆنتاژ كراوه.
له كۆتاییشدا بورهان خۆشناو گووتی : هیچ ده‌زگا و كۆمپانیا و ناوه‌ندێك سپۆنسه‌ری ئهبلوومهكهی نه‌كردووه و حه‌زم كرد له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم، ئه‌لبوومه‌كه بڵاو بكه‌مه‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.