Erbil 24°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:21

ئه‌مرۆ هەینی  22 هاووڵاتی لە عەفرین شەهید بوون

سوپای تورکیا بەردەوامه‌ لە تۆپبارانکردنی عەفرین
کوردستان TV
100%

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، کە 22 هاووڵاتی لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، شەهید بوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئه‌مرۆ هەینی 16/3/2018 سوپای تورکیا بەردەوام بووە لە تۆپبارانکردنی شاری عەفرین.

رووانگەی سووری بەبێ ئاماژەکردن بە ژمارەی برینداران، رایگەیاندووە، ئه‌مرۆ هەینی 22 هاووڵاتی، کە حەوتیان منداڵن، بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە شەهید بوون و بەمەش ژمارەی شەهیدانی مەدەنیی هێرشی سوپای تورکیا بۆ 249 کەس بەرز بووەتەوە، کە 43 یان منداڵن و 26یشیان ژنن.

هاووڵاتییانی شاری عەفرین وێنەکانی قوربانییەکانی رۆژی هەینییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.