هه‌موو ساڵێك له 16ـی سێ ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كوردستانییان به وه‌ستانی پێنج خولهك هاوخه‌می خۆیان بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌بڕن .
له‌م یاده خه‌مناكه‌دا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد، هاووڵاتیانی كوردستان له سییه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا له شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ولێر و سۆران و سلێمانی و ئاكرێ و شێخان مه‌به‌ستی دووپاتكردنه‌وه‌ی وه‌فا بۆ شه‌هیدان و قوربانییانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییانی شاره‌كه،بۆ ماوه‌ی پێنج خولهك بێده‌نگ ڕاوه‌ستان .
ڕۆژی 16ـی سێی 1988، رژێمی بەعسی عێراق بە گازی قەدەغەکراوی کیمیایی ھێرشی کردە سەر شاری ھەڵەبجە و بەو ھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە 15 ھەزار ھاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون و سەدان منداڵیش بێسەروشوێن بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.