Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 01:01

نوێنه‌رى عه‌بادى: با یادى هه‌ڵه‌بجه‌ بکه‌ینه‌ سه‌ره‌تاى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدان و قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى

نوێنه‌رى حكومه‌تى عێراق تاجه‌ گوڵینه‌ى رێزى له‌سه‌ر گڵكۆى شه‌هیدانى كیمیایبارانى هه‌ڵه‌بجه‌ دانا
نوێنه‌رى عه‌بادى: با یادى هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ینه‌ سه‌ره‌تاى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدان و قوڵكردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى
کوردستان TV
100%

مه‌هدى عه‌لاق، ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ یاوه‌رى شاندێكى باڵاى حكومه‌تى عێراق، به‌شدارى له‌ مه‌ڕاسیمى یادى 30 ساڵه‌ى تاوانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ كرد و وته‌یه‌كى به‌ نوێنه‌رایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووانى مه‌ڕاسیمه‌كه‌ كرد.

له‌ وته‌كه‌یدا، مه‌هدى عه‌لاق جه‌ختى له‌سه‌ر پته‌وكردنى گیانى پێكه‌وه‌ژیان له‌ عێراق كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: با ئه‌مڕۆ بكه‌ینه‌ سه‌ره‌تاى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ى وڵات و قوڵكردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى. 

عه‌لاق وتیشی: ئه‌وانه‌ى دوێنێ سه‌مایان له‌سه‌ر جه‌سته‌ى قوربانیانى كیمیایبارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرد، ئه‌مڕۆ سه‌رزه‌مینى فراوانیان لێ به‌رته‌سك بووه‌ته‌وه‌.

دواتر، مه‌هدى عه‌لاق، به‌ نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى عێراق، تاجه‌ گوڵینه‌ى رێزى له‌سه‌ر گڵكۆى شه‌هیدانى كیمیایبارانى هه‌ڵه‌بجه‌ دانا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.