Erbil 20°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 00:05

حەشدی شەعبی هێز ڕه‌وانه‌ی که‌رکووک ده‌کات

لە جەژنى نەورۆزدا رێگری لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%


حەشدی شەعبی دوو رۆژە دەستی بەناردنی هێز كردووە  بۆ كەركووك ، بەمەبەستی  رێگری كردن لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە جەژنی نەورۆزدا .

سەرچاوەیەك له‌ شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند: نزیكەی دوو رۆژە حەشدی شەعبی دەستی بەناردنی ئەو هێزا كردووە ، بەمەبەستی رێگری كردن لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە جەژنی نەورۆزدا لە لایەن كوردەكانەوە.

دەنگۆی ئەوە هەیە لایەنە سیاسییە كوردییەكان ئامادەكارییان كردووە ، لە جەژنی نەورۆزدا ئاڵای كوردستان بەرزبكەنەوە.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی وا بڵاوبۆیه‌وه‌ كه‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ كه‌ركووك رێكه‌وتن له‌ یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاڵای كوردستان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ و ئاگری نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه‌.

ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ندین دوكان و خانووى هاووڵاتیانى كوردیان له‌و ناوچانه‌ سووتاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.