Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:52

وته‌بێژی‌ یه‌کێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌ران: کردنەوەی فڕۆکەخانەکان تاڕادەیەکی باش بازاڕەکان ده‌بوژێنێته‌وه‌

زیاتر له‌ 20 ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری كه‌م ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

 

وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه‌ و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك بووژانه‌وه‌ی ئابووری و جوڵه‌ی بازاڕ به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

مه‌لا یاسین مه‌حمود، وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سەبارەت بەکردنەوەی فڕۆکەخانەکان رایگه‌یاندووه‌، كردنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه‌ و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك بووژانه‌وه‌ی ئابووری و جوڵه‌ی بازاڕ به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت و مانگانه‌ زیاتر له‌ 20 ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری سه‌ر كه‌رتی تایبه‌تی هه‌رێم كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

هەروەها دەڵێ لایه‌نێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌رێنی‌ له‌ كردنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان، هۆكاری بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شت و گوزار ده‌بێت بۆ هه‌رێم به‌ تایبه‌ت هۆتێل و مۆتێل و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی بازرگانی گه‌شه‌ ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ی كارگۆی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌.

دوێنێ وەزیری ناوخۆی حکومەتی عێراق بەفەرمانی حەیدەر عەببادی سەرۆک وەزیران هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەڕووی گەشتەنێودەوڵەتیەکاندا کردەوە، کە لە دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمەوە ڕاگیرابوو.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.