بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هه‌رێمى كورستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژى هەینییهوه، باران بارین بەرێژەى جیا جیا لەناوچەکان، دەبارێت.
راگه‌یاندنى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، سبه‌ى هه‌ینى، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سوور‌و نیمچە دوورگەى عەرەبى.
كه‌شناسى ده‌ڵێت، ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، وە باران بارین بەرێژەى جیا جیا، لەناوچەکان دەبارێت و هەورەتریشقەى لەگەڵ دا دەبێت، خێرایی باش لە هەندێ کات زیاد دەکات وە لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز‌و خۆڵیش.
ئاماژهبهوهشكراوه، پێشبینیدەکرێت زۆرترین رێژەى باران، لەناوچەشاخاوییەکانى دهۆک ببارێت وە پارێزگاکانى هەولێرو سلێمانى، بارانى مامناوەند دەبێت، پلەکانى گەرما دادەبەزێت بەڕێژەى دوو تا چوار پلە و كه‌شه‌كه تا به‌یانى شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.