سه‌رباری ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی سلیمانی و وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له پلانی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بڵاوی ده‌كاته‌وه هیچ گه‌شتێكی نێوده‌وڵه‌تی تێدانیه.
به‌پێی هه‌ندێك زانیاریش ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ته‌نیا لابردنی سزاكانه و هیچ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شته‌كانی ده‌ست پێنه‌كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانیش ڕایانگه‌یاندووه چه‌ند ڕۆژێكمان پێویسته تاوه‌كو پلانی گه‌شته‌كان ڕێكده‌خه‌ینه‌وه و وه‌كو پێشووی لێبێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.