چیرۆكی ئه‌یلان كوردی ئه‌و منداڵه كورده‌ی كۆبانێ كه له‌ده‌ریای ئیجه خنكا، كراوه‌ته فلیمێكی سینه‌مایی ، كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر به‌هاوكاری زانكۆی نۆلج بۆكراوه.
سه‌باره‌ت به‌چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر رایگه‌یاندوه: چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له‌سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی هه‌روه‌ها گوتی: سه‌رجه‌می كاره‌كانی فیلمه‌كه ته‌واو بووه و ئاماده‌كراوه بۆ ناردن‌و به‌شداریكردن له‌فێستیڤاڵه سینه‌ماییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
شایانی باسه دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌ده‌یان فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.