Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:39

خه‌ڵاته‌کانی دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌تدا دابه‌شکرا

له‌ 13 / 3 / 2018 كۆتایی به‌ كاره‌كانی هات
کوردستان TV
100%


به‌ ئاماده‌بوونی 50 خانمه‌ سینه‌ماكاری ناسراوی كورد و بیانی ، رۆژی دووشه‌ممه‌ی  رابردوو رێكه‌وتی 12 / 3 / 2018  له‌ هه‌ولێر دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌تاندا ده‌ستی به‌كاره‌كان كرد .

له‌م دیداره‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فیلمی سینه‌مایی كه‌ ئافره‌ت رۆڵی سه‌ره‌كیانی تێدا بینیبوو به‌شداریان له‌ به‌شی  پێشبركێی دیداره‌كه‌دا كرد .

جێی باسه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13 / 3 / 2018 له‌ هه‌ولێر دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌تدا كۆتایی به‌ كاره‌كانی هات و خه‌ڵاتیش به‌سه‌ر براوه‌كانی دیداره‌كه‌دا دابه‌شكرا ، كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو :

فیلمی حه‌یات كه‌ كاردینا هێمن كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه‌  خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری پێ به‌خشرا .
ئه‌كته‌رێكی ئێرانی به‌ ناوی دایك  خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری وه‌رگرت .
خه‌ڵاتی باشترین فیلم و باشترین سیناریۆ  درا به‌ سیما سه‌لیم .
ئیمان فارس خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژی وه‌رگرت .
خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌ری درا به‌ مه‌روه‌ نازم .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.