Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 12:31

سه‌لیم جبوورى وه‌لامى  فۆئاد مه‌عسووم ده‌داته‌وه‌

سه‌لیم جبوورى: مافى ڤیتۆ له‌ ده‌ستوورى عێراقیدا نییه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14-3-2018، سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، وه‌لامى فۆئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆمارى عێراقى دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند" پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2018، بوو به‌ یاسا و له‌ په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر درا، هه‌ر تێبینییه‌كیش له‌سه‌رى، ده‌كرێت له‌ناو یاساكه‌ بچه‌سپێندرێت، یان له‌ دادگاى فیدڕاڵى تانه‌ى لێبدرێت".

جبوورى ڕوونی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ مافى (ڤیتۆ) له‌ ده‌ستوورى عێراقیدا نییه‌ و ناكرێت وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ى یاساكان، پشتی پێببه‌سترێت، هه‌روه‌ها گوتی" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جارێكى تر یاساكه‌ له‌ دانیشتنه‌كانیدا ناخاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ى ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌ ده‌بێت ڕێكارى یاسایی و ئاسایی خۆى وه‌ربگرێت و له‌ ڕۆژنامه‌ى فه‌رمیدا بڵاو بكرێته‌وه‌".

دوێنێ سێشه‌ممه‌ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌ و بڕیاره‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بكاته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، رایگه‌یاند، فوئاد مه‌عسووم پرۆژه‌ یاساكه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردووه‌ و بڕیاریداوه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ی، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكاته‌وه‌.

له‌ باره‌ی هۆكاری ناردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ش رایگه‌یاند، پرۆژه‌ یاساكه‌ پێشێلكاری یاسایی تێدایه‌، بۆیه‌ ره‌وانه‌ی ده‌كاته‌وه‌.

پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق، به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد، تێپه‌ڕێندرا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی كوردی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌و پێیه‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی كورد كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.