Erbil 13°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 11:34

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراق ده‌کات

 جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا و بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا و هیوایان خواست ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێته‌ هۆی بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌ و هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی ناردنی مووچه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌دوادا بێت. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بوونی ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ بۆ چاره‌سه‌ری و گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق كرده‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ كه‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، دۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بره‌ودانی زیاتر به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و كاری هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرال و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌ردوولا بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.