Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:23

به‌رپرسی پاسه‌وانه‌کانی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ سامه‌را کوژرا

له‌ لایه‌ن گرووپی سه‌ریا سه‌لام كوژراوه‌
کوردستان TV
100%

عه‌میدێكی سه‌ر به‌ هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی عێراق كه‌ به‌رپرس بووه‌ له‌ جموجۆڵه‌كانی حه‌یده‌رعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،له‌ لایه‌ن گرووپی سه‌ریا سه‌لامه‌وه‌ له‌ سامه‌را كوژرا.

به‌رپرسێكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌ سامه‌را رایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل، ئامر لیوای فیرقه‌ی 57ی هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی عێراق له‌ شاری به‌غداوه‌ به‌ره‌و نه‌ینه‌وا بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ چاوه‌روانكراوه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رێكه‌وتووه‌ .

به‌رپرسه‌كه‌ گوتیشی: كاتێك كاروانه‌كانی عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل ده‌گاته‌ یه‌كێك له‌ ده‌روازه‌كانی شاری سامه‌را، له‌ گه‌ڵ به‌رپرسێكی گرووپی میلیشیای سه‌رایا سه‌لامی سه‌ربه‌ موقته‌دا سه‌در ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵیان و له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروست ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی كوژرانی عه‌مید شه‌ریف ئیسماعیل و دوو له‌ پاسه‌وانه‌كانی.

دوای رووداوه‌كه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی دوای كردووه‌ به‌ په‌له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ بكرێت .

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.