ماوه‌ی 53 رۆژه سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، هێرشی سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرینیان ده‌ستپێكردووه‌و تا ئێستا زیاتر له 230 هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون و 668 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 13/3/2018 سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوایین ره‌وشی مه‌یدانی شه‌ڕی عه‌فرینی راگه‌یاندووه ، تیایدا هاتووه گه‌مارۆی شاری عه‌فرینیان داوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرتووە.
ماوه‌ی 53 رۆژه سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، هێرشی سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرینیان ده‌ستپێكردووه‌و تا ئێستا زیاتر له 230 هاووڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون و 668 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون،یه‌په‌گه‌ش ده‌ڵێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له عه‌فرین ناكشێینه‌وه‌و قۆناغێكی دیكه‌ی به‌رخودان به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
گوته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه ریگەیاندووە، سوپای توركیا ئاو و كاره‌با و هێڵی په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر عه‌فرین پچڕاندووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه كێشه بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك دانیشتووی شاره‌كه درووستبووه .
بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی ماراتا و ترێندا دەكەن لە عەفرین، كە دەكەونە بەشی باشوری سەنتەری شارەوە.
لای خۆشیه‌وه ئێرەمی ئاندری، رۆژنامەنوسێكی فەرەنسی سەربەخۆیە، هۆشداری دەدات لە دۆخی عەفرین و رایدەگەیەنێت، ئەگەر كارێك بۆ عەفرین نەكرێت ئەوا "دۆخەكەی لە غوتە خراپتر دەبێت.
ئەو رۆژنامەنووسە سەربەخۆیە كار بۆ رۆژنامە فەڕەنسی و عێراقیەكان دەكات، لەماوەی هەفتەكانی رابردوودا سەردانی عەفرینی كردووە بۆ ڕوماڵی رووداوەكان.
ئاماژەی بەوەكردووە، گەمارۆدانی عەفرین لەلایەن سوپای توركیاوە بەردەوامی هەیە، لەچەند رۆژی داهاتوودا شەڕ لەناو شەقامەكاندا لە نێوان مەدەنیەكانی عەفرین و چەكدارە توركەكاندا ڕوودەدات، رۆژنامەنوسی نێودەوڵەتی زۆر كەم لێدەبێت، هیوادارم دەنگیان بگات بە جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.