باڵیۆزی کۆماری چین لە عێراق رایگهیاند: هەرێم لە دابین کردنی ئارامی و ئاسایش سەرکەوتوو بووە، ئەمەشیان زەمینەیەکی لەبار دروست دەکات بۆ ئەوەی هەرێم لە گشت بوارەکانی تر.
ئەمرۆ 13/3/2018 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە چین ویتچینگ باڵیۆزی کۆماری چین لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا دوارەوشی ناوچەکە و پەیوەندیەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە تاوتوێ کران.
باڵیۆزی چینی ستایشی رۆڵی هەرێمی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کرد و وتی، هەرێم لە دابین کردنی ئارامی و ئاسایش سەرکەوتوو بووە، ئەمەشیان زەمینەیەکی لەبار دروست دەکات بۆ ئەوەی هەرێم لە گشت بوارەکانی تر سەر لە نوێ رێگەی پێشکەوتنی زیاتر بگرێتەبەر.
باڵیۆزی چینی ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی خوازیارە لە ڕووی ئابووری و کەلتووریەوە پەیوەندیی فراوانتری لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.
لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانترکردنی پەیوەندیە هەمەچەشنەکانی هەرێم لەگەڵ چین دەربڕی و ئاماژەی بە ئەوەدا کە کۆماری میللیی چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێگەیەکی بەهێزی هەیە و خوازیارین ئەم پێگە کارایە بۆ چارەسەریی کێشە چەقبەستوەکان و سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە بەکار بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.