Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 14:44

لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا هەشت کەس دەستگیرکراون

سەرجەم هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی
کوردستان TV
#7
100%

 

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون كە دزییان لەماڵان و شوێنە گشتییەكان كردوەو تەواوی هێزەكانیشیان بەبۆنەی نەورۆزەوە خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هەشت کەس بە تۆمەتی دزی جۆراوجۆر دەستگیرکراون و دواتر ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.

ئەکرەم قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە درێژەی کار و چالاکییەکانیان و بە هاوکاری پۆلیسی سلێمانی توانیویانە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەند کەسێک بە تۆمەتی تاوانی دزی جۆراوجۆر و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و هەوڵدان بۆ کوشتنی خەڵک دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و چاودێریکردنی قەرەباڵغی ناو شار سەرجەم تیمەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی ڕێکاری و پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بەمەبەستی پارێزگاری ناو بازاڕ و گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و شەو و ڕۆژ لە دەوامی ئاسایی خۆیاندا دەبن.

ڕوونیشیکردەوە، هەر لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی نەورۆز لە شاری سلێمانی چەندین تیمی پۆلیس بە جلوبەرگی مەدەنی و سەربازییەوە لەناو بازاڕی تایبەت بە ئافرەتان و منداڵان جێگیرکراون، لەپێناو ڕاگرتنی ئاسایشی بازاڕەکان.

بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان داوا لە هاوڵاتییانیش دەكات، زیاتر چاوكراوەبن و هەماهەنگی هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بن لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو بۆ پەیوەندیكردن بە هیڵی گەرمی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە ژمارە (105)، و پۆلیسی فریاکەوتن بە ژمارە (104) ئاگاداریان بكەنەوە و هێزەكانیان بە زووترین كات دەگەنە شوێنی ڕووداوەكە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.