Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 14:27

دەستەی دەسپاکی هەرێم: چالاکییەکانمان له‌باره‌ى گه‌نده‌لى بە ئاشکرا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌

دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕەتی کردەوە ئەو لیستە پەیوەندی بە دەستەکەوە هەبێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە.

بەپێی ئەو ڕوونکردنەوەیە، دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە: ”ماوەی چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لیستێک بڵاو بووەتەوە دەربارەی ئەو کەسانەی کە کەیسی گەندەڵییان ھەیە و لەلایەن دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستانەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆیە ئێمە بە ھەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە بڵاو کردنەوەی ئەو لیستە پێوەندی بە دەستەوە نییە و لای ئێمەوە بڵاو نەکراوەتەوە“.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە دەستەی دەسپاکی دامەزراوەیەکی فەرمییە و ”چالاکییەکانی بەفەرمی و بە ئاشکرا بڵاو دەکاتەوە“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.