Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:03

10 راستی خه‌ون بینین

نابیناكانیش خه‌ون ده‌بینین
xaw benenn
کوردستان TV
100%

زۆر جار خه‌وبینین له‌لای ئێمه‌مان تووش ناروونی و دوودڵی ده‌بیین ، هه‌ندێك جار یش ده‌بێته‌ دۆزخ هه‌ر چۆنێك بێت خه‌وبینین دیارده‌یه‌كی سه‌یرو شاراوه‌یه‌.

له‌شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی خه‌وبینین لێكۆلێنه‌ره‌وه‌كان گیشتوونه‌ته‌ هه‌ندێك راستی لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین:

1- هه‌موومان خه‌ون ده‌بینین: هه‌نێك كه‌س واده‌زانێ خه‌ون نابینێت ، ئه‌مه‌ش راست نییه‌ ، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی حاڵه‌تی ده‌روونی ده‌بن به‌ڵام 60% خه‌ونه‌كه‌یان به‌بیرنایته‌وه‌.

2-ئاژه‌ڵه‌كانیش خه‌ون ده‌بینین: لێكۆلێنه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه‌ ئاژه‌ڵه‌كانیش له‌ كاتی خه‌وتن هه‌مان كارو كارده‌نه‌وه‌یان ده‌بێت وه‌كو مرۆڤ، خه‌ون ده‌بینێت.

3- نابیناكانیش خه‌ون ده‌بینین: به‌ڵێ نابینه‌كانیش خه‌ون ده‌بینن ، به‌ڵام نابیناكان وێنه‌ نابینێت ، به‌ڵكو خه‌ونبینینی ئه‌وان  له‌رێگه‌ی هه‌ستیاره‌كانی تر ده‌بێت وه‌كو ده‌نگ ، ده‌ست لێدان، بۆن ، سۆز.. ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سێك پێشتر چاوه‌كانی ئاسایی بوو به‌ڵام  دوایی چاوه‌كانی له‌ده‌ستدا ئه‌واخه‌ونبینی ئه‌و به‌ وێنه‌ ده‌بێت وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی. 

4-ئێمه‌مانان 90% خه‌وبینینمان له‌یاد ده‌چێته‌وه‌: دوا ئه‌وه‌ی له‌ خه‌و به‌ئاگادێن له‌ ماوه‌ی 5 خوله‌ك نیوه‌ی خه‌وبینینمان له‌ یاد ئه‌چێت دوایی 10 خووله‌ك 90% خه‌ونبینیمان له‌ یاد ده‌چێته‌وه‌.

5- خه‌وبینین به‌ شێوه‌ی ره‌ش و سپی: لێكۆڵنه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه‌ 12% له‌ ئێمه‌مان به‌ ره‌ش و سپی خه‌ون ده‌بیین ، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ ساڵی 1915 گه‌یشته‌ 50% ئه‌مه‌ش بۆپه‌یدابوونی ته‌له‌فزیۆنی ره‌ش و سپی.

6- هێما له‌ خه‌ونبینیدا: ئه‌گه‌ر خه‌ونت به‌ شتێكی دیاركراوه‌ بینی ، زۆرجار ئه‌و شته‌ بابه‌تی خه‌ون نییه‌ زمانی خه‌ون بینین  پشت ده‌به‌ستێت به‌ هێماوئاماژه‌ مرۆڤ له‌ خه‌ونبینیندا دیالۆژی درێژ یان شیكردنه‌وه‌ی قوڵ نابینێت به‌ڵكو ته‌نیا هێماو ئاماژه‌ی قوڵ ودیمه‌نی پچڕ پچڕ ده‌بینێت.

7- له‌ شه‌وێكدا چه‌ندین خه‌ون ده‌بینن: هه‌ندێك له‌و راستیانه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ونده‌بینن نازانێت ئه‌وه‌یه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ كه‌سی ئاسایی 4-7 خه‌ون ده‌بینێت له‌یه‌ك شه‌ودا، درێژی هه‌ر خه‌ونێك له‌وه‌ی پێشتر درێژتر ده‌بێت، سه‌ره‌تایی شه‌و خه‌ونه‌كه‌ 5 خووله‌ك ده‌بێت ، كه‌چی پێش به‌ئاگا هاتن خه‌ونه‌كه‌ درێژترین خه‌ون ده‌بێت له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ 45 خووله‌ك به‌ڵام رایه‌كان وان كه‌ خه‌ونه‌كان كه‌متره‌ له‌ 45 خووله‌ك.

8- تێكه‌ڵكردنی كاریگه‌رییه‌ ده‌ركییه‌كان: خه‌وبینین كاریگه‌ره‌ به‌ فاكته‌ره‌كانی ده‌ركی ، هه‌ندێك جار هۆشی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كان تێكه‌ڵی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ به‌شێك له‌ خه‌ونه‌كان بۆنموونه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆت گوێت له‌ موزیكێكی به‌هێز ده‌بێت له‌وانه‌ی خه‌ون به‌وه‌ ببینیت له‌ ئاهه‌نگێكی موزیكیت.

9- زۆربه‌ی داهێنانه‌كان له‌ خه‌وبینن وه‌رگیراون: زۆرێك له‌ داهێنانه‌كانی مرۆڤ له‌كاتی خه‌وبینینه‌وه‌ بووه‌ وه‌ك مه‌كینه‌ی دوورمان و بیرۆكه‌ی ماڵپه‌ری گۆگل .    

  10- خه‌ونبینی روون: كۆمه‌ڵی كه‌س ده‌توانێ كۆنترۆڵ له‌سه‌ر خه‌ونه‌كانی بكات ئه‌مه‌ش پێده‌گووترێت خه‌ونبینینی روون به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویست به‌ كارامایی و توانستی كه‌سی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لغدپرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.