ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ماوه‌ی 10 رۆژی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌یاری كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ناوچه‌كانی شنگال بكشێننه‌وه، كه له ساڵی 2014، دوای هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه ئه‌و چه‌كدارانه له‌و ناوچانه بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/3/2018 دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌رپرسانی حكومه‌تی ئیتیحادی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له په‌كه‌كه كراوه له ماوه‌ی 10 رۆژدا باڵه‌خانه حكومییه‌كانی شنگال چۆڵ بكه‌ن و شاره‌كه جێبهێڵن.
به‌شار كیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌وباره‌یه‌وه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه: هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌زایه بچنه ده‌ره‌وه، چونكه به‌هۆی ئه‌و چه‌كدارانه‌وه به‌رپرسه ئیدارییه‌كان ناتوانن كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن و له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ئیدارییه‌كان ده‌نێرینه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
په‌كه‌كه ساڵی 2014 و له‌و كاته‌ی چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه، ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی نارده ناوچه‌كانی شنگال و تا ئێستا له‌و شوێنانه ماونه‌ته‌وه.
ئێستا نزیکەى 10 هێزى جیاجیای چەکدار لە شنگال هەن، هێزى پاراستنى ئێزدخان یەکێک لەو هێزانەیە و حەیدەر شەشۆ سەرپەرشتی دەکات. دوو هەزار چەکداری ئەو هێزە بەفەرمى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەن و دوای 17 ی ئۆکتۆبەریش ئەوان هەر لە شوێنى خویاندا مانەوە و پاشەکشەیان نەکرد.
شنگال 50 کیلۆمەتر لە سنووری سووریاوە دوورە، رێک لە باشووری پارێزگای دهۆک هەڵکەوتووە و 120 کیلۆمەتر لە شاری مووسڵەوە دوورە. شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری بەشێکن لە پارێزگای نەینەوا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.