به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی "سیپری"، له 5 ساڵی رابردوودا ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری چه‌ك بووه و یه‌ك له‌سه‌ر سێی هاوردهكارانیش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونه.
دامهزاراوهیهكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ناوی سیپری كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سویده، ئه‌مڕۆ له نوێترین راپۆرتی خۆیدا رێژه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌كی له نێوان ساڵانی 2013 تا 2017 له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه رێژه‌ی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له ئاستی جیهاندا له 5 ساڵی رابردوودا به به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ ساڵانی 2008 تا 2012 له %10 زیادیكردووه، كه هۆكاره‌كه‌ی به‌تایبه‌تیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌نارده‌ی چه‌كی زیاتر بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ناوچه‌كانی پاسیفیك.
راپۆرته‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی سیپری روونی كردووه‌ته‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا %34ـی فرۆشی بازاڕی چه‌كوچۆڵی به‌ده‌سته و به‌مجۆره‌ش گه‌وره‌ترین فرۆشیار و هه‌نارده‌كاری چه‌كه له جیهاندا.
زانیارییه‌كانی ناو راپۆرته‌كه‌ی دامه‌زاروه‌ی سیپری هه‌نارده‌ی چه‌كی ئه‌مریكا له نێوان ساڵانی 2013 تا 2017 به‌راورده ده‌كات به 5 ساڵی پێشووتر له‌م ماوه‌یه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مریكا له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا % 25 رێژه‌ی فرۆشی چه‌كی زیاتر كردووه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.