Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:02

نه‌وه‌ی خومه‌ینی: مه‌ترسیی رووخان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات

ئه‌گه‌ر داواكارییه‌ ناسیاسییه‌كانی هاوڵاتییانی ئێران جێبه‌جێ نه‌كرێت
نه‌وه‌ی خومه‌ینی: مه‌ترسیی رووخان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن خومه‌ینی نه‌وه‌ی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی رێبه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشداریی ده‌دات كه‌ ئه‌گه‌ر داواكارییه‌ ناسیاسییه‌كانی هاوڵاتییانی ئێران جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕووخێ.

نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی " ئارمان "ـی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ چینێكی هه‌ژار له‌ ئێران هه‌یه‌ كه‌ داواكارییه‌كانیان سیاسی نییه‌، به‌ڵام خه‌مساردی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییان ده‌توانێ رووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی  به‌دواوه‌ بێت.

ناوبراو وتی: ئه‌مڕۆ له‌ بواری ئابووریی و گوزه‌ران چینێكی لاواز و هه‌ژار له‌ ئێران هه‌یه‌ كه‌ له‌چاو پێشوو رێژه‌ی زۆر زیاتر بووه‌ و داواكارییه‌كانیشی نه‌ سیاسییه‌ و نه‌ فه‌رهه‌نگیی، به‌ڵكو باشتركردنی باری گوزه‌رانه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییانه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا جیا له‌ نائومێدیی به‌رامبه‌ر به‌ كارامه‌یی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ رووخانی سیسته‌م و حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.