پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌دواداچوون مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر باندێكی دزیكردنیان ده‌ستگیركرد كه پێكهاتوون له (4) كه‌س .
ئه‌و بانده هه‌ستاون به دزیكردن له ماڵان و پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و پاشان به بڕیاری دادوه‌ر به مادده‌ی 32/443 هه‌ر چواریان ڕاگیر كران.
به گوێره‌ی وته‌ی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان پێشتریش بۆ چه‌ندین جار دزی تریان له ماڵان كردووه، دوایی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ڕه‌وانه‌ی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) كران و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ئامادەکردنی/ شکۆ کەناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.