Erbil 5°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 23:31

ئه‌نوه‌ر قرقاش: پێویسته‌ تورکیا ڕێز له‌ سه‌روه‌رى وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان بگرێت

ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیرى په‌یوه‌ندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات
ئه‌نوه‌ر قرقاش: پێویسته‌ توركیا ڕێز له‌ سه‌روه‌رى وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان بگرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیرى په‌یوه‌ندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات دوێنى شه‌ممه‌ 10ـی ئادارى 2018 له‌ تویته‌رى تایبه‌تى خۆى ڕایگه‌یاند: كه‌ پێشیڵكردنى سه‌روه‌رى و سنوورى وڵاتانى عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى توركیاوه‌ كارێكى ژیرانه‌ نییه‌، وتیشى پێویسته‌ توركیا ڕێز له‌ سه‌ره‌وه‌رى وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانى دراوسێى بگرێت.

ئه‌نوه‌ر قرقاش له‌ درێژه‌ى نوسینه‌كه‌ى وتویه‌تى: بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایى ببنه‌وه‌، پێویسته‌ توركیا ڕێز له‌ سه‌روه‌رى وڵاتانى عه‌ره‌ب بگرێت و له‌ چوارچێوه‌ى ژیرى و لۆچیكدا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێى بكات.

هه‌روه‌ها قرقاش ده‌ڵێ: ده‌ستێوه‌ردانى ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بییه‌كان و پشتگیرى بزوتنه‌وانه‌ى كه‌ هه‌وڵى گۆڕینى سیسته‌م به‌ توندوتیژى بدات بۆچوونێكى عاقڵانه‌ نییه‌ و پێویسته‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕێز له‌ سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌ب بگرێت.

ئه‌نوه‌ر قرقاش هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكى نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: " جیهانى عه‌ره‌بى ڕابه‌رى ناكرێت له‌ لایه‌ن دراوسێوه‌ى و بارودۆخى ئێستاشى هه‌روا به‌ یه‌كجارى نامێنیته‌وه‌ و پێویسته‌ وڵاتانى دراوسێ مامه‌ڵه‌ كردنیان جیا بكه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ نێوان ڕاستیكان و ئه‌فسانه‌.

 

وەرگێڕان و ئامادەكردنی / سیروان عه‌زیز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.