په‌رله‌مانتارێكی توركمان رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ داوای لێبوردن نه‌كات ، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ری تۆمار ده‌كه‌ین و داوای قه‌ره‌بوی ماددی ده‌كه‌ین و ئه‌و قهرهبویهش له پێنچ سه‌د هه‌زار دولار كه‌متر نابێت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له مونا قه‌هوه‌چی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و عه‌بدولقادر بازرگان سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی پێكردن له لایه‌ن نوسه‌ر و شاعیر فه‌رهاد پیرباڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مونا قه‌هوه‌چی له‌باره‌ی ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی كه وه‌ك خوی ده‌ڵێت پێی كراوه جه‌ختی كرد كه ده‌بێت فه‌رهاد پیرباڵ بێته ناو باره‌گای چاكسازی توركمان به‌ڤیدیۆ داوای لێبوردن بكات و دواتر بلاوبكاته‌وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ئێمه سكالای یاسایی له‌سه‌ری تۆمار ده‌كه‌ین و داوای قه‌ره‌بوی ماددی ده‌كه‌ین و ئه‌و قهرهبویهش له پێنچ سه‌د هه‌زار دولار كه‌متر نابێت.
له‌م باره‌یه‌وه محه‌مه‌د گومه‌شینی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌ریمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه و سوكایهتیانهوه كه زور جار به‌رامبه‌ر كه‌سانی تریش كراون ده‌لێت: ئێمه هه‌ڵویستمان به‌رامبه‌ر به كۆی ڕووداوه‌كان هه‌بووه ئێمه دوو په‌یاممان هه‌یه په‌یامێك داكۆكیكار ده‌بین له مافی هه‌موو هاووڵاتیان و لێره‌وه‌ش ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه له قوناغه‌كانی داهاتوو به‌ره‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پرسی هه‌ڵبژاردن ده‌چین ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ بكرێت ئه‌مه ئه‌ركی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ده‌زگا پۆلیسیهكانه كه به‌راستی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان پارێزه‌ری مافی خه‌ڵكن رێگا به‌و حاڵه‌تانه نه‌ده‌ن.
هاوكات رێباز یوسف ،سه‌رۆكی تۆڕی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانی هه‌ولێر گوتی به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وێ به‌ناو و بیانووی جیاوازه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر خه‌ڵك و هاووڵاتیان و ته‌شهیركردن و جنیودان كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی درۆست كردووه لای هه‌مو مرۆڤخوازان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئیمه ئه‌مه‌ش به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌زانین بۆ قوناغه‌كانی داهاتوو كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌چین و بانگه‌شه‌و و ریكلام بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و كۆكردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات له لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه بویه ئه‌گه‌ر رێگری لێ نه‌كرێت مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه و كاردانه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.