پێشانگای ئۆتۆمبێلی جنێڤ له وڵاتی سویسرا ساڵانه له مانگی ئاداردا ده‌ست پێده‌كات و تێیدا به ناوبانگترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ئۆتۆمبێل نوێترین به‌رهه‌ماكانیان نمایش ده‌كه‌ن.
ئه‌وساڵیش پێشانگاكه له هه‌شتی ئادار ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و پێشانگاكه له ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و پێنجه‌وه تا ئێستا هه‌شتا و هه‌شت پێشانگای ساڵانه‌ی كردووه‌ته‌وه.
گرنگترین ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له پێشانگاكه نمایش كران بریتی بوون له ئۆتۆمبێله‌كانی كۆمپانیای مارسیدیس، ئاودی، جاگوار، هیۆندای، كیا، لاندرۆڤه‌ر، مۆرگان، ریماك، سیات، شكۆدا، سانگ یۆنگ، تۆیۆتا و فۆلكس ڤاگن.
جێگای ئاماژه‌یه پێشانگاكه هه‌وادارێكی زۆری له ته‌واوی وڵاتانی دونیادا هه‌یه و له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیاوه گه‌شتیار بۆ بینینی ئۆتۆمبێله‌كان سه‌ردانی پێشانگاكه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.