ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، داوا له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له هێرشی سه‌ر سڤیله‌كانی هه‌ر دوو شاری مووسڵی عێراق و ره‌ققه‌ی سووریا بكه‌ن، كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له كاتی هێرشی سه‌ر ئه‌و دوو شاره و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی له ده‌ست داعش ئه‌نجامیانداوه.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBCـ ئه‌مریكی، سه‌رۆكی رووسیا داوای كردووه له‌باره‌ی هێرشی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر سڤیله‌كانی ئه‌و دوو شاره لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
پوتین رووی قسه‌كانی ده‌كاته ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و ده‌ڵێت: "ته‌ماشای شاری مووسڵ بكه‌ن هه‌موو شتێك خاپوور بووه، هه‌روه‌ها شاری ره‌ققه، تا ئێستا ته‌رم له‌ژێر پاشماوه‌ی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا ماوه و به‌خاك نه‌سپێردراون، ئێوه ناتانه‌وێت ئه‌وه‌تان بیربخرێته‌وه".
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌بێت ئه‌و ته‌رمانه له‌ژێر پاشماوه‌ی خانوو و باڵه‌خانه خاپووركراوه‌كان ده‌ربهێنرێن و بنێژرێن كه به‌هۆی بۆردوومانی هه‌ڕه‌مه‌كی گه‌ڕه‌ك و ماڵی سڤیله‌كان كوژراون و پێویسته ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
قسه‌كانی تره‌مپ له كاتێكدایه، له دوایین راپۆرتی لێكۆڵه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باسی ئه‌وه‌كرابوو، رووسیا له سووریا بۆردوومانی ناوچه‌یه‌كی حه‌له‌بی كردووه‌و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 150 كه‌سی سڤیل كوژراون و مۆسكۆ تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.