Erbil 8°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 22:36

چاوشئۆغڵو: تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گه‌یشتووینه‌ته‌ ڕێکه‌وتن

له‌باره‌ی سه‌قامگیری مه‌نبه‌ج
کوردستان TV
100%


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتوه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌باره‌ی هێنانه‌دی سه‌قامگیری له‌ مه‌نبه‌ج .

مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌باره‌ی هێنانه‌دی سه‌قامگیری له‌ مه‌نبه‌ج و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوڕات و له‌م پێناوه‌شدا گرووپی كاركردنمان پێكهێناوه‌ و واشبڕیاره‌ له‌ نۆزده‌ی ئادار له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكس تیله‌رسن كۆببمه‌وه‌.

چاوشئۆغڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ توركیا له‌ مه‌نبه‌جه‌وه‌‌ هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر، به‌ڵام كۆتایی به‌و هێرشه‌ هێنرا.

چاوشئۆغڵو تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له‌نێوبردنی مه‌ترسییه‌ چونكه‌ مه‌ترسییه‌كان له‌ عه‌فرینه‌وه‌ دروست ده‌بوون و نزیكه‌ی حه‌وت سه‌د  مووشه‌ك ئاراسته‌ی توركیا كرا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیی سڤیل بوونه‌ قوربانی كه‌ به‌شێكیان ئه‌و سووریانه‌ بوون كه‌ له‌ توركیا ده‌ژین و به‌شێكیشیان تورك بوون.

ناوبراو گوتیشی بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نه‌بوو ده‌مانه‌وێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌نێو ببەین كه‌ له‌ په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت. وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو به‌ پێویستیشی زانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركیا نه‌كات و گوتی نابێت ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێمه‌ بكات چونكه‌ ئێمه‌ هاوپه‌یمانین له‌ ناتۆ.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.