ڕاپەڕینی خەڵكی قەزاكانی سنووری سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز ئەنجام درا.
ڕاپەڕینی ساڵی 1991 خەڵكی هەرێمی كوردستان لە دژی ڕژێمی بەعس بە پاڵپشتیی هێزە چەكدارەكانی بەرەی كوردستانی بوو كە ئەوكات یاخی بوون لە ڕژێم و لە چیاكانی كوردستاندا دژ بە ڕژێم ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدەدا ڕاپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە ڕانیە دەستی پێ كرد و تاوەكو 21ی مانگ بەردەوام بوو، بەو شێوەیە دامودەزگاكانی ڕژێمی بەعس لە هەرێمی كوردستان كرانە دەرەوە.
له یادی ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران و ده‌وروبه‌ری كوردستان تیڤی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (عه‌بدولواحید گوانی) به‌سه‌ر كرده‌وه كه یه‌كیك له‌و كه‌سانه بوو كه ڕۆڵی كاریگه‌ریان له ڕاپه‌رینی به‌هاری ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌كی ده‌ڤه‌ری سۆران، هه‌روه‌ها عه‌بدولواحید گوانی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بازانیهوه هه‌بوو و له‌كاتی ڕاپهرینهمهزنهكهی ده‌ڤه‌ری سۆران راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی ڕاسپێردراوه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی ڕاپه‌رین.
شایانی باسە لە ڕێوڕەسمی ئازادكردنی دەڤەری سۆران لە ڕژێمی بەعس، چەندین چالاكیی هونەری بەڕێوە چوون، هەروەها 27 نەمام لە نەخۆشخانەی لەدایكبوونی سۆران چێنران، وەكو ئاماژەیەك بۆ 27 ساڵەی ئازادكردنی دەڤەری سۆران".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.