Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:58

یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌کى نوێی ده‌رکرد

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10/3/2018 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له‌ سه‌رجه‌م به‌شداربووان له‌ (ده‌سته‌ى كارگێرى و ستافى هونه‌رى و یاریزانان و ناوبژیوانان سه‌رپه‌رشتیاران و راگه‌یاندنكارانى وه‌رزشى و جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى یانه‌كان) ده‌كه‌ین، به‌ بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى هه‌ردوو خولى نایابى لاوانى كوردستان و خولى فوتساڵى نایابى كچانى كوردستان، به‌ هیواى سه‌ركه‌وتن و كارى باشتر له‌ ئاینده‌.
ریزبه‌ندى كۆتایی خولى نایابى لاوانى كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:
 یانه‌ى دهۆك پله‌ی یه‌كه‌م
 یانه‌ى شێروانه‌ ـ پله‌ى دووه‌م
ریزبه‌ندى كۆتایی خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:
* یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر ـ پله‌ى یه‌كه‌م
* یانه‌ى زێره‌ڤانى ـ پله‌ى دووه‌م
 نووسراوى یانه‌ى شه‌هیدان له‌ رێكه‌وتى 7/3/2018 په‌سند كرا، به‌ راگرتنى هه‌ردوو یاریزانى یانه‌ى شه‌هیدان (ئارام محه‌ممه‌د و شادمان عه‌نان) به‌ راگرتنیان تا كۆتایی وه‌رزى 2017/2018.
 نووسراوى یانه‌ى زانكۆى جیهان به‌ ژماره‌ 22 له‌ رێكه‌وتى 8/3/2018 تایبه‌ت به‌ رێگه‌پێدان به‌ یارییكردنى یاریزان (هه‌مزه‌ محه‌ممه‌د عه‌زیز)، له‌ تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى زانكۆى جیهان په‌سند كرا، كه‌ ناوبراو له‌ رێكه‌وتى 22/12/1999 له‌ دایك بووه‌.
 ئاگادارى یانه‌ى هه‌ندرێن ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌كه‌یان له‌ نێو یاریگه‌ى خۆیان، منداڵانى تۆپ هێنه‌ره‌وه‌ ژماره‌یان له‌ شه‌ش منداڵ كه‌متر نه‌بێت، ئه‌م بڕیاره‌ سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش بۆ جوانتركردنى خوله‌كه‌ و رێزگرتن له‌ ئه‌نجامى یارییه‌كان.
 راگرتنى ناوبژیوان (محه‌ممه‌د فه‌یسه‌ڵ) بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌، ئه‌مه‌یش به‌ هۆكارى كه‌مته‌رخه‌مى له‌ به‌رێوه‌بردنى یارى نێوان ره‌واندوز و شه‌قڵاوه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان.
  ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى ره‌واندوز به‌ كۆنترۆڵ كردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له‌ یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌كه‌یان.
راگرتنى پزیشكى (چاره‌سه‌ركه‌ر) ـى یانه‌ى ره‌واندوز (نه‌وزاد سمكۆ) بۆ یه‌ك یارى به‌ یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌ى له‌ یارى داهاتوو و، غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى.
 راگرتنى سه‌رپه‌رشتیارى تیپى یانه‌ى پیره‌مه‌گروون (كاروان غازى) بۆ یه‌ك یارى به‌ یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌ى و غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، به‌ هۆى ده‌ركردنى له‌ یارى نێوان چه‌مچه‌ماڵ و پیره‌مه‌گروون له‌ پاڵه‌وانیه‌تى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان.
 راگرتنى سه‌رپه‌رشتیارى تیپى یانه‌ى رانیه‌ (كاوه‌ ئیبراهیم) بۆ یه‌ك یارى به‌ یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌ى و غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، به‌ هۆى ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى له‌ یارى نێوان ده‌روازه‌ و رانیه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان.
 لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان سه‌رپشكن له‌ دانانى ناوبژیوانان له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، كه‌ پێك دێن له‌م به‌رێزانه‌ى خواره‌وه‌:
• ته‌ڵعه‌ت سه‌عدوڵڵا ـ سه‌رپه‌رشتیار
• سیروان سه‌لمان ـ سه‌رۆك
• ئه‌حمه‌د عه‌زیز ـ سكرتێر
• عه‌باس عه‌لى ـ ئه‌ندام
• عومه‌ر عوسمان ـ ئه‌ندام
• عه‌بدوڵڵا عابد ـ ئه‌ندام
• سه‌بهان ئه‌حمه‌د ـ ئه‌ندام

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.