Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:52

له‌خولى تۆپى باله‌ى بژارده‌کانى عێراق پێشمه‌رگه‌ و هه‌ولێر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا

له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى خوله‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌ درێژه‌ یارییه‌كانى یه‌كه‌م قۆناغى بژارده‌ى خولى تۆپى باله‌ى یانه‌ بژارده‌كانى عێراق كه‌هه‌شت یانه‌ تێیدا به‌شداره‌ ، له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى خوله‌كه‌ن .
 هه‌ولێر له‌ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى كوفه‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا ، جیاواز له‌یارییه‌كانى پێشوویان ئه‌نجامیان باش نه‌بوو له‌به‌ده‌ست هێنانى خاڵ و براوه‌بوونیان  ، له‌م یاریه‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا به‌سێ گێم له‌به‌رامبه‌ر گێمێك 

له‌یاریه‌كى دیكه‌ پێشمه‌رگه‌ توانى  پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنى خۆی تۆمار بكات ، له‌یارى ئه‌مجاره‌ى توانى سه‌ر بكه‌وێت به‌سه‌ر یانه‌ى  نه‌فتى میسان  به‌ئاست و ئه‌نجام براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو به‌سێ گێمى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كۆتا هێنا .

ئاماده‌كردن : شوان عزیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.