ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ناڕازین له‌و سزایانه‌ی كه له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم كه مافێكی سرووشتی هه‌موو میلله‌تێكه، به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پاندویانه و ده‌شڵێ، حكوومه‌تی عێراق پێشێلی ده‌ستووری له ناوچه جێناكۆكه‌كان كردووه.
نه‌سروڵڵا سورچی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای ئه‌و حزبه، رایگه‌یاند: حكوومه‌تی ناوه‌ندی پێشێلی ده‌ستووری له ناوچه جێناكۆكه‌كان كردووه و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ٢٥ / ٩/ ٢٠١٧ هاتن نه‌یانهێشت لایه‌نێك یان هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له ئیداره‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكات كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی بوودجه‌ی گشتی عێراق به‌بێ كورد كه یه‌كه‌مجاره له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام ئه‌وه رووبدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ماوه‌ی شه‌ش مانگه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم داخراون و زیانی گه‌وره‌یان له هاووڵاتیان داوه.
ناوبراو گوتیشی: ئێمه زۆر ناڕازین له‌و سزایانه‌ی كه له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم كه مافێكی سرووشتی هه‌موو میلله‌تێكه، به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پاندویانه.
سورچی ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی، ئیداره‌كردنی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تاك لایه‌نی زیانی گه‌وره‌ی له‌وان داوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای كرد ده‌ستوور له عێراق جێبه‌جێ بكرێت و وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه به‌غدا و هه‌رێم پێكه‌وه ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.