Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:07

هۆکارى یاری نه‌کردنى میسى له‌یارى ئه‌مشه‌وى یانه‌که‌ى ئاشکرا کرا

به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ئێستاى خوله‌كه‌ له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌
هۆكارى یاری نه‌كردنى میسى له‌یارى ئه‌مشه‌وى یانه‌كه‌ى ئاشكرا كرا
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا، كاتژمێر 10:45 له‌هه‌فته‌ى 28 خوله‌كه‌، به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانی ده‌بێته‌ میوانى مه‌له‌گا .

پێگه‌ى فه‌رمى به‌رشه‌لۆنه‌ ڕایگه‌یاند: ڤالڤێردى راهێنه‌ر ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ لیونێل میسى له‌پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى ده‌رهێناوه‌ له‌ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى مه‌له‌گا یاری ناكات .

ڕۆژنامه‌ى دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا هۆكارى دورخستنه‌وه‌ى میسى له‌م یاریه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئاماده‌نه‌بوونى میسى به‌هۆى پشوودان نیه‌، به‌ڵكو به‌هۆى له‌دایك بوونى منداڵى سێیه‌میانه‌ كه‌بڕیاره‌ ناوى لێبنێن سیرۆ.

به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ئێستاى خوله‌كه‌ له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ به‌ شه‌ست و نۆ خاڵ، به‌جیاوازى هه‌شت خاڵ له‌ئه‌تله‌تیكۆى خاوه‌ن پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى دووره‌ .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.