دوای ركابه‌رییه‌كى باش له نێوان یانه‌كانى به‌شداربووى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى فوتساڵى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان به‌كۆتا هات، ئافره‌تانى هه‌ولێر و كچانى زێره‌ڤانى نزیكترین یانه بوون له‌م وه‌رزه ببن به‌پاڵه‌وانى خوله‌كه .
ئه‌نجامى یارییه‌كانى ئه‌م دوو یانه‌یه له‌چوار گۆشه‌ى زێڕ‌ینى خوله‌كه ڕكابهرییهكى باشى خسته نێو یارییه‌كانیان به‌ئامانجى كۆكردنه‌وه‌ى زۆرترین خال و بگه‌ن به‌ڕۆژى خۆیان نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایاب به‌ده‌ست بهێنن .
دوای به‌ڕێوه‌چوونى شه‌ش گه‌ڕ له‌یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێڕین، یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر به‌كۆكردنه‌وه‌ى 14 خاڵ بووه پاڵه‌وانى خوله‌كه، دوای ئه‌وه‌ى له‌دوا یاری لهڕووبهروبونهوهى زێره‌ڤانى یاریه‌كه‌ى به‌كۆتا هێنا به‌یه‌كسان بوون به 5 گۆل بۆ هه‌ردوولا، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئافره‌تانى هه‌ولێر له‌م یاریه پێویستى به‌یه‌ك خاڵ بوو تا ببێت به پاڵه‌وانى خوله‌كه .
یه‌كسان بوونه‌كه هه‌ولێرى كرده پاڵه‌وانى خوله‌كه و نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى فوتساڵى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست هێنا .
كچانى زێره‌ڤانى له‌دوا گه‌ڕی یارییه‌كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ولێر پێویستى به‌براوه‌بوون هه‌بوو تا ببێت به‌پاڵه‌وانى خوله‌كه ، به‌ڵام به‌یه‌كسان بوونى له‌م یاریه نه‌یتوانى ده‌سته‌به‌رى خوله‌كه بكات و پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێنا به 13 خاڵ .
یانه‌ى ئافرۆدێت له‌یارییه‌كانى چوار گۆشه‌ى زێڕین لهركابهرى دوو یانه‌كه‌ى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه دوور بوو نه‌یده‌توانى هاوشانى هه‌ولێر و زێره‌ڤانى ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كه بكات .
ئه‌نجامى یارییه‌كانى ئافرۆدێت له‌چوار گۆشه‌ى زێڕ‌ینى خوله‌كه بووه هۆى پله‌ى سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له‌م وه‌رزه‌ى خول به حه‌وت خاڵ.
یانه‌ى زانكۆى جیهان له‌ته‌واوى یارییه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێڕ‌ینى خوله‌كه ئاست و ئه‌نجامى پێویست نه‌بوو به‌هۆى شكسته‌كانى له‌ته‌واوى یارییه‌كانى له‌چوار گۆشه ، نه‌یتوانى هیچ خاڵێك به‌ده‌ست بهێنێت بووه وه‌رزى به‌كۆ تا هێنا بهچوارهمى خوله‌كه .
ئه‌نجامى دوا گه‌ڕی یارییه‌كانى خولى فوتساڵى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان به‌م شێوه‌یه بوو .
زێره‌ڤانى 5 -5 ئافره‌تانى هه‌ولێر
ئافرۆدێت 6- 3 زانكۆى جیهان
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.