Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 00:56

په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی: به‌غدا ناهێڵێت ئاڵای کوردستان له‌ که‌رکوک هه‌ڵبکه‌ین

وه‌زعی كه‌ركوك زۆر ناخۆش بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، به‌غدا ناهێڵێت ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك هه‌ڵبكه‌ین و وه‌زعی كه‌ركوك زۆر ناخۆش بووه‌.

محه‌مه‌د عوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ به‌غدا، به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌: وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ نا، به‌ڵام په‌یامێكمان بۆ به‌غدا ناردووه‌ و گوتومانه‌ گه‌ر كار به‌ده‌ستور نه‌كرێت و پارێزگارمان پێنه‌درێت، هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتی: به‌غدا ناهێڵێت ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك هه‌ڵبكه‌ین و له‌ ئیداره‌دانی شاردا به‌شداری به‌ كورد ناكرێت، ئه‌مه‌ یانی به‌غدا پێمان ده‌ڵێت، بڕۆن.

محه‌مه‌د عوسمان كه‌ هاوكات سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیـیه‌ له‌ كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌گه‌ر به‌غدا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوك نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌ستور، ئه‌وا پشێوی دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌تا هه‌مه‌ریان هێناوه‌ته‌ به‌رده‌م فه‌رمانگه‌كان و پاره‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، وه‌زعی كه‌ركوك زۆر ناخۆش بووه‌.

كه‌ركوك له‌ دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ست هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و كورد ده‌سه‌ڵاتی له‌ شاره‌كه‌دا به‌ ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستداوه‌، له‌ كاتێكدا له‌ دوای ساڵی 2003 ه‌وه‌ كورد له‌و شاره‌ ده‌سه‌ڵاتداربوو.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریكا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.