Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:21

ئایه‌ هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغى کۆچى دوایى کردووه‌؟

خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبومه‌ له‌ ناوه‌راستى نه‌وه‌ده‌كان ده‌ستى به‌ هونه‌رى گۆرانى گووتن كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ سه‌رله‌ ئێواره‌ هه‌واڵى كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كوردستان دڵنیا قه‌ره‌داغى بڵاوكرایه‌وه‌


هونه‌رمه‌ندى میوزیك ژه‌ن شوان قه‌ره‌داغى كه‌ده‌كاته‌ براى هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبوك پۆستێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌ كۆچى دوایى دڵنیای خوشكى دادات و ده‌نوسێت: به‌ داخه‌وه‌ خوشكى ئازیزم هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغى به‌ كتو پڕى گیانى سپاردووه‌ و ماڵئاواى لێكردین
ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان  بۆ پشتراست كردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ زۆر هه‌وڵى په‌یوه‌ندى به‌ شوان قه‌ره‌ داغى بكات به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ به‌رده‌ست نه‌بوو

پاشان له‌ رێگه‌ى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى میوزیك ژه‌ن هه‌واڵه‌كه‌ به‌ درۆ خرایه‌وه‌ وئاماژه‌یان به‌وه‌ودا كه‌ هه‌ژمارى شوان قه‌ره‌داغى هاكر كراوه‌و له‌ لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌و ئه‌و هه‌واڵه‌ش دووره‌ له‌ راستى

شاینى باسه‌ دڵنیا قه‌ره‌داغى له‌ ساڵى 1976 له‌ شارى سلێمانى له‌دایك بووه‌ سێجار هاوسه‌رگیرى كردووه‌ دواین هاوسه‌ریشى قونسڵى كۆمارى میسر له‌ هه‌رێمى كوردستان بوو، دواى ته‌وابوونى ئه‌ركى هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ هه‌ولێر ده‌گه‌رێنه‌وه‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر
ناوبراو له‌ ژیانى هونه‌ریدا زیاتر له‌ 50 گۆرانى تۆماركردووه‌ خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبومه‌ له‌ ناوه‌راستى نه‌وه‌ده‌كان ده‌ستى به‌ هونه‌رى گۆرانى گووتن كردووه‌ زۆرێك له‌ گۆرانییه‌ كلاسیكیه‌كانى كوردى زیندووكردوه‌ته‌وه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بیش چه‌ند گۆرانییه‌كى تۆماركردووه‌
 له‌ رێكه‌وتى 9/3/2018 هه‌واڵى كۆچكردنى بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ڵام ناوبراو له‌ژیاندا ماوه‌و هه‌واڵه‌كه‌ش دووره‌ له‌ راستى ، شیاوى گووتنه‌ به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك هه‌واڵێكى هاو شێوه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د بڵاو كرایه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵبه‌ستراو بوو

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.