نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتی ساڵانه‌یدا باس له‌وه ده‌كات دۆخى مافى مرۆڤ له توركیا به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات.
زه‌ید ڕه‌عد ئه‌لحوسه‌ین به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوى مافى مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 7 ئادارى 2018 نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى ده‌رباره‌ى بارودۆخ و ره‌وشى مافى مرۆڤ له توركیا و هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كى بێ هیوایى و پێشێلكارى مافى مرۆڤى پێشكه‌ش كرد.
زه‌ید ڕه‌عد ئه‌لحوسه‌ین له قسه‌كردنى ده‌رباره‌ى ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافى مرۆڤ وتى: " ڕێزگرتنى مافه سه‌ره‌كییه‌كانى مرۆڤ له توركیا به‌رده‌وام له له‌ناوچوندایه"
هه‌روه‌ها له درێژه‌ى قساكانیدا بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئۆفیسه‌كه‌ى ڕاپۆرتى باوه‌رپێكراوى به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه تێدا ئاماژه به‌وه دراوه خه‌ڵكى به شێوه‌ى ڕهشبهگیر ده‌ستگیر ده‌كرێن و به مه‌رامى په‌یوندى به ڕێكخراوى تیرۆریسته‌وه خه‌ڵكى كراونه‌ته زیندان و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانى خه‌ڵكى ده‌گیرێت و له كاتى به‌رده‌ست نه‌بوونى تۆمه‌تبارێك كه‌سوكارى به بارمه‌ته ده‌گیرێت و سنوورداركردنى ئازادى را ده‌ربڕین.
ئه‌لحوسه‌ین ده‌رباره‌ى خراپى ره‌وشى مافى مرۆڤ كه حكۆمهتى توركیا ئه‌نجامى ده‌دا له‌سه‌ر خه‌ڵكى سڤیل رایگه‌یاند: "ئێمه خه‌مبارو دڵتهنگیین و له چوارچێوه‌ى پێشێڵكردنى مافى مرۆڤه‌وه له توركیا ڕ‌اپۆرتێكى وردتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه نوێترین هه‌واڵ و بارودۆخى رۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌كه له‌خۆ بگرێت”.
سه‌رچاوه / ده‌یلی نیوز
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.