Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:16

له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا تره‌مپ و سه‌رۆکی کۆریای باکوور کۆده‌بنه‌وه‌

لە مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون کۆدەبنەوە
کوردستان TV
100%


چۆنگ ئوی یۆنگ سەرۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: بڕیاره‌ سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی کۆریای باکوور کۆبێتەوە. 

هاوكات کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور بەڵێنیداوە، له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا پرۆگرامی موشه‌كی و ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سێرێت و له‌ قۆناغی دووه‌مدا  كۆتایی به‌ كاركردن بینێت هه‌ر دوو سێكته‌ره‌كانی پرۆگرامی‌ موشه‌كی و ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی .

چۆنگ ئوی یۆنگ سەرۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور لە دەرەوەی کۆشکی سپی و بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئەم لێدوانەی دا رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا نه‌رمی نواندوه‌ و  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ چاوی به‌ سه‌رۆكی كۆریای باكوور بکەوێت. 

ئەم هه‌وڵه‌ دوای ئه‌و داوایه‌ی ئەوەی کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی کۆریای باکوور دێت كه‌ بە فەڕمی و لە نامەیەکدا، پێشنیازی کۆبوونەوەیەکی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا کردووە كه‌ لەڕێی چۆنگ ئوی یۆنگ سەرۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشتیمانی کۆریای باشوور نامەکەی پێگەیاندووە. 

چۆنگ وتیشی: مەشقە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆریای باشوور لە مانگی چواردا ئەنجام دەدرێن و سه‌رۆكی كۆریای باكووریش ده‌ڵێت: تێگه‌یشتی ئه‌رێنی هه‌یه‌ بۆ پێویست بوونی ئه‌و جۆره‌ مه‌شقه‌ سه‌ربازیانه. 

هەروەها لە ڕاگەندراوێکی کۆشکی سپیدا و سەبارەت به‌و بابەته،‌ سارا ساندێرز گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند: وڵامه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ‌ داوایه‌كه‌‌ی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور كه‌ مه‌به‌ست لێی ئەنجامدانی گفتوگۆیه‌ ‌ئه‌رێنیه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.