Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:27

له‌ داهاتویه‌کی نزیدا کلیپه‌ تازه‌که‌ی ئه‌لیسا بڵاوده‌بێته‌وه‌

به‌ شاژنی هه‌ست له‌م وڵاته‌ ناسراوه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌لیسا هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لوبنانی  كه‌ به‌ شاژنی هه‌ست له‌م وڵاته‌ ناسراوه‌ ، له‌ ئێستادا كاره‌كانی گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی به‌ره‌و كۆتایی ده‌روات و له‌م نزیكانه‌ به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

به‌ گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ نێو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌و گۆرانیبێژه‌ لوبنانییه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوودا گۆرانییه‌كی نوێ به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوده‌كاته‌وه‌ ، به‌ڵام ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌ نه‌كردووه‌ .

ئه‌لیسا خه‌لكی وڵاتی لوبنانه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی عه‌ره‌ب و نازناوی شاژنی هه‌ستیان پێ به‌خشیوه‌ ،له‌ ئێستادا وه‌ك دادوه‌ر به‌شداری له‌ به‌رنامه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی خۆشترین ده‌نگ ده‌كات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.