بهبۆنهی رۆژی جیهانیی ئافرهتان، سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان له پهیامێكدا پیرۆزبایی له ئافرهتانی كوردستان دهكات، كه ئهمه دهقهكهیهتی:
بەبۆنەی ههشتی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئافرهتانى جیهان به گشتی و ئافرەتانی كوردستان بەتایبهتی دەكەین و سڵاو و رێزێكی تایبەت بۆ خانەوادە سەربەرزەكانی شەهیدانی كوردستان دەنێرین.
بێگومان، ئافرەتی كوردستان رۆڵیكی مێژووییان لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەماندا هەبووە و لە سەنگەری پێشەوەی خۆڕاگری و قوربانیدانی میللەتەكەماندا بوون، هەروەها بەشی زۆری ئێش و ئازاری ئەم گەلە لەسەرشانی ئافرەتان بووە، زێدەباری ئەوەش رۆڵێكی سەرەكیشی گێڕِاوە لەبەرەوپێشبردنی بوارەكانی ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و سەرجەم بوارەكانی تردا.
ئەمڕۆش، كە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی دۆخێكی سیاسی و ئابووری بووەتەوە، پشكی شێری مەینەتییەكان و بارگرانیی ئابووری، بەر ئافرەت كەوتووە، بۆیە پاراستنی مافەكانی ئافرەت و رێزگرتن لە قوربانیدان و داواكارییەكانیان و كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان و بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیان، بەئەركی سەرشانی هەموو لایەكمان دەزانین.
دووبارە پیرۆزبایی لە ئافرەتانی كوردستان دەكەین و دەستخۆشی لە هەر هەوڵێك دەكەین بە ئاڕاستەی داكۆكیكردن لە شكۆ و مافەكانیان.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان
8ـی 3ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.