Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 17:00

له‌ که‌رکوک رێگه‌ له‌ پۆشینی جلی کوردی ده‌گیرێت

به‌ بریارێكی عه‌سكه‌ری
کوردستان TV
#7
100%

به‌ بریارێكی فه‌رمی سه‌رۆكی زانكۆی كه‌ركوك پۆشینی جلی كوردی و میللی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

ئه‌مرۆ 8ی مارسه‌ و رۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌ هاوكات ئه‌مرۆ له‌  دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا جلی كوردی ده‌پۆشرێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی جلی كوردی ده‌كه‌وێته‌ 10ی مارس كه‌ رۆژی شه‌ممه‌یه‌و ده‌وامی فه‌رمی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و دام و ده‌زگا حكومیه‌كاندا نییه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و مه‌راسیمه‌ پێش خراوه‌ بۆ ئه‌مرۆ ئه‌مرۆ زۆربه‌ی زۆری قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌ جلی كوردییه‌وه‌ ده‌وامی ئاسایی ده‌كه‌ن.

به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌ بریارێكی عه‌سكه‌ری له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ زانكۆو په‌یمانگاكانی كه‌ركوك و له‌ قوتابخانه‌كان و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومییه‌كان پۆشینی جلی كوردی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی حكومی رێگه‌ نادرێت هاووڵاتیان به‌ جلو به‌رگی ره‌سه‌نی خۆیانه‌وه‌ رۆژی پۆشینی جلی میللی خۆیان بپۆشن و به‌رزی رابگرن ، له‌ به‌رده‌م قوتابخانه‌كان و زانكۆو په‌یمانگاكانیش هێزێكی داپڵۆسێنه‌ر وه‌ستاون و رێگه‌ ناده‌ن هیچ كه‌سێك به‌ جلی كوردییه‌وه‌ بچێته‌ شوێنی كاره‌كه‌ی یا ناوه‌ندی خوێندنه‌كه‌ی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.