دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تان له ساڵی ١٩٠٨ به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له‌باره‌ی مافه‌كانیان خۆپێشاندانیان له كارگه‌یه‌كی رستن و چنین له نیویۆرك رێك خست، ئاگر له كارگه‌كه كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ١٠٠ ژن له ئاگردا سووتان و ئه‌و رووداوه‌ش ده‌بێت به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ به‌رگریكردن له مافی ئافره‌تان.
یه‌كه‌م جار له ساڵی ١٩٠٩ و له ٢٨ی شوباتی ساڵه‌كه‌دا حزبی سۆسیالیستی ئه‌مه‌ریكا رێزی له مانگرتنی ژنانی كارگه‌ی رستن و چنینی نیویۆرك گرت. ساڵی١٩١٠ كۆنگره‌ی جیهانیی سۆسیالیسته‌كان له كۆپنهاگن رۆژی ئافره‌تانی كرده رۆژێكی نێوده‌وڵه‌تی و كردی به هێمایه‌ك بۆ داواكاردنی مافی ژنان به‌ڵام رۆژێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان نه‌كرا.
ساڵێك دواتر كاریگه‌رییه‌كانی كۆنگره‌ی كۆپنهاگن بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌م جار له ١٩ی ئادار له نه‌مسا، دانیمارك، ئه‌ڵمانیا و سویسرا رێز له خه‌باتی ئافره‌تان بگیرێت. له‌و رۆژه‌دا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س خۆپێشاندانیان رێك خست و داوای مافه‌كانیان كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ساڵی ١٩١٣ ئافره‌تانی رووسیا بۆ یه‌كه‌م جار له دوایین شه‌مووی مانگی شوبات یادی ئافره‌تانیان كرده‌وه، له ساڵی ١٩١٤ كۆمه‌ڵێك مانگرتن به سه‌ركردایه‌تی ژنان كران، به‌ڵام هیچ كامێكیان له 8ی مارسدا نه‌بوون. له ساڵی ١٩١٤ له 8ی ئادار/مارس یادی ئافره‌تان به‌رز راگیرا و له ئه‌ڵمانیاش یاده‌كه تایبه‌ت كرا به پێدانی مافی ده‌نگدان به ئافره‌تان كه تا ساڵی ١٩١٨ ئه‌و مافه‌یان ده‌سته‌به‌ر نه‌كرد.
له 8ی ئاداری ساڵی ١٩١٤ له له‌نده‌ن خۆپێشاندانێكی گه‌وره بۆ به‌رگری له مافی ده‌نگدانی ئافره‌تان به‌ڕێوه چوو.
ساڵی ١٩١٧ ئافره‌تانی رووسیا به‌ر له شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر خۆپێشاندانیان رێك خست و چوار رۆژ دواتر قه‌یسه‌ری رووسیا له ده‌سه‌ڵات كشاوه و دواتر رۆژی 8ی مارس كرا به رۆژی جیهانی ئافره‌تان و تا ئێسته له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا به رێكخستنی رێوڕه‌سمی جۆراوجۆر باس له مافه‌كانی ژنان و بنه‌بڕكردنی ئه‌و توندوتیژییانه ده‌كرێت كه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی ١٩٧٧ له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 8ی ئادار به فه‌رمی به رۆژی جیهانیی مافه‌كانی ئافره‌تان و ئاشتی جیهانیی ده‌ستنیشان كرا.
شایانی باسه ساڵانه له كوردستان به چه‌ندین چالاكی یادی ئه‌و رۆژه ده‌كرێته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.