Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:11

یه‌کێتى تۆپى پێى عێراق ڕوونکردنه‌وه‌ى هه‌یه‌

یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتى نێوده‌وله‌تى شارى كه‌ربه‌لا
کوردستان TV
100%


یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتى نێوده‌وله‌تى شارى كه‌ربه‌لا ، یه‌كێتیه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ یارى دۆستانه‌ى تێدا ئه‌نجامده‌درێت ، یارییه‌كان له‌یاریگاى كه‌ربه‌لاوه‌  به‌ڕێوه‌ ناچێت ده‌گوازرێنه‌وه‌ یاریگاى به‌سرا . 


له‌وپاڵه‌وانێتیه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ ئه‌نجامده‌دات به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ى به‌شدارن . یه‌كێتیه‌كه‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌ له‌ به‌روارى 22 -3  ده‌ستپێده‌كات تا 27 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت .


ئه‌نجامدانى یارى دۆستانه‌ى عێراق له‌ژێر ناوى پاڵه‌وانێتى و بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاتان بۆ خاكى عێراق به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵگرتنه‌ ئه‌و  ئابڵۆقه‌یه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر عێراق  به‌هۆكارى ڕه‌وشى خراپ كه‌سه‌قامگیر نیه‌ شاره‌كانى عێراق ، بۆیه‌ ناتوانێ یارییه‌كانى له‌خاكه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات . به‌ئه‌نجامدانى یارى دۆستانه‌ش عێراق ده‌یه‌وێت یارییه‌كانى له‌پاڵه‌وانێتى و خوله‌ فه‌رمیه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ شاره‌كانى ..

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.