گۆرانیبێژ شاری هه‌ولیر و كچی هونه‌رمه‌ندی میزیكژهن ( رزگار خۆشناو ) له ئێستادا سه‌رقاڵی تۆماركردنی تازه‌ترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆیه‌تی .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستاگرام " ئاشكرایكردووه هه‌نووكه خه‌ریكی تۆماركردنی نوێترین به‌رهه‌می گۆرانی خۆیه‌تی و له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاویده‌كاته‌وه .
دیلان خۆشناو خه‌ڵكی شاری ههولیرَه به‌ڵام له ئه‌ورووپا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا گه‌وره بووه ،خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانی سینگله و یه‌كێكه له‌م گۆرانیبێژنهی كه ده‌توانێت زۆر به باشی حه‌یران بچرێت .
جێی باسه چه‌ند ساڵیك پێش ئێستا بۆ پشتیوانی له پیشمه‌رگه‌ی كوردستان ڤیدیۆ كلیپێكی گۆرانی بڵاوكرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.