Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:20

ئۆپۆزسیونى سوریا: به‌رگرى له‌ غوته‌ ده‌که‌ین و دانوستانى کشانه‌وه‌ ئه‌نجام ناده‌ین

هیچ جۆره‌ گفتوگۆیه‌ك له‌ باره‌ى دانوستان و كشانه‌وه‌ بوونى نییه‌
ئۆپۆزسیونى سوریا: به‌رگرى له‌ غوته‌ ده‌كه‌ین و دانوستانى كشانه‌وه‌ ئه‌نجام ناده‌ین
کوردستان TV
100%

سوپاى ئیسلام یه‌كێكه‌ له‌ دیارترین گروپه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا له‌ غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 7ى ئادارى 2018، وته‌بێژى سوپاكه‌ نامه‌یه‌كى نوسراوى بۆ ئاژانسى ڕۆیته‌رز ناردووه‌ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى ڕوسیاى ڕه‌تكردۆته‌وه‌.

حه‌مزه‌ بیرقدار وته‌بێژى سه‌ربازى سوپاى ئیسلام له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ ئاژانسى ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاند: هیچ جۆره‌ گفتوگۆیه‌ك له‌ باره‌ى دانوستان و كشانه‌وه‌ بوونى نییه‌، و گروپه‌كانى غوته‌ و چه‌كداره‌كان و دانشیووانه‌كه‌ى به‌رگرى له‌ خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌ستبه‌ردارى نابن.

سوپاى روسیاى هاوپه‌یمانى به‌هێزى رژێمى ئه‌سه‌د، رۆژى سێشه‌ممه‌ 6ى ئادارى 2018، پێشنیارى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى سه‌لامه‌تى بۆ چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسیۆن و خێزانه‌كانیان كردبوو له‌ غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات كه‌ نزیكه‌ له‌ دیمه‌شقى پایته‌خت.

غوته‌ى ڕۆژهه‌ڵات له‌ سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ناوخۆى سوریا كه‌وتووه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتى گرووپه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا و سوپاى رژێم و هاوپه‌یمانانى، سه‌ره‌راى سه‌دان هێرش نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ ته‌واوى كۆنتڕۆل بكه‌نه‌وه‌.

هاووڵاتییانى سیڤیلى غوته‌ به‌ هۆى گه‌مارۆى هێزه‌كانى رژێمى سوریا و شه‌ر و ململانێى چه‌كداره‌كانى گرووپه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان نزیكه‌ى حه‌وت ساڵه‌ له‌ بارودۆخێكى سه‌ختدا ده‌ژین و به‌و هۆیه‌وه‌ش تا ئیستا زیاتر له‌ نیو ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.