Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:20

گه‌رمیان.. به‌هۆی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک که‌سێک گیانی له‌ ده‌ست دا

به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كراوه‌
گه‌رمیان.. به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ست دا
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یانراوێكیدا له‌ پێگه‌ی ره‌سمی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له‌ پردێكه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

له‌ راگه‌یاراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدوو شه‌مه‌ له‌سه‌رڕێگای كه‌لار - باوه‌نوور ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری توێتا له‌پردێك ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی (محمد له‌تیف علی ) له‌دایكبووی 1993 دانیشتووی ناحییه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌ قه‌زای كه‌لار گیانی له‌ده‌ستدا .

راشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.