Erbil 12°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 12:28

بزووتنەوەی ئیسلامیی: بەغدا سوودی نەماوە کەچی هەندێک حزب دڵدارییان لەگەڵ دەکەن

بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان رەخنە ئاراستەی هه‌ندێ حزب دەكات
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (151 وشە)
100%

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان رەخنە ئاراستەی ئەو حزبانە دەكات كە لە ڕابردوودا پشتیوانی بەغدا بوون و ئاماژە بەوە دەكات كە بزووتنەوە دەمێكە پێی وایە بەغدا سوودی بۆ كورد نەماوە، بەڵام چەند حزبێك دڵدارییان لەگەڵیان دەكرد.

ئەمڕۆ یەكشەممه‌ 4-3-2018، عەبدوڵا وەرتێ‌ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەوەی دوێنی ڕووی دا لە پەرلەمانی عێراق بەرانبەر پشكی كورد لە بودجەدا، پێویستی بە هەڵوەستە لەسەركردنە و پێویستە بخرێتە ئۆباڵی ئەو حزبانەی كە پەرلەمانتاریان لە بەغدا هەیە.

زیاتر گوتی، بزووتنەوەی ئیسلامی دەمێكە پێی وایە كە بەغدا سوودی بۆ كورد نەماوە، بەڵام چەند حزبێك لەگەڵ ئەو ڕایەدا نەبوون و "دڵدارییان لەگەڵ بەغدا دەكرد".

بەرپرسەكەی بزووتنەوەی ئیسلامی دووپاتی كردەوە كە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەرانبەر بەغدا هەڵوێستیان هەبێت و گوتی، بەم پەرتەوازەیییەی ئێستە حزبەكان تێیدان، هیچ ناكرێت و پێویستە بە یەكڕیزی وەڵامی بەغدا بدرێتەوە".

دوێنی شەممه‌، پەرلەمانی بەغدا بەبێ‌ جێبەجێكردنی داخوازییەكانی كورد لە بودجەی ساڵی 2018دا، پڕۆژەكەی پەسەند كرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.